Free Download Magic Music Editor 8.12 Plus

Magic Music Editor نەرمەواڵەیێکی زۆر بەهێزە بۆ درووست کردن، دەسکاری کردن و بڵاو کردنەوەی فایلەکانی دەنگ هاتۆتە بەرهەم. ئەم ئامرازە بە زۆر بژارە دەوڵەمەندە، کە زیاتر بە مەبەستی دەسکاری کردنی موزیک کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بە هۆی هەبوونی توانایی جۆراوجۆر و پشتگری کردن لە هەر چەشنە فۆرمەتێک و نوێترین تێکنۆلۆژی، توانیویێتی وەک یێکێ لە بەهێزترین ئامرازی بواری دەسکاریکردنی موزیک خۆ بنوێنێ. ئەوپەری کەیفییەت لە پاشەکەوت کردن دا و ئیمکانی خۆ گونجاندن بۆ لە گەڵ هەر چەشنە فۆرمەتێک بۆ چوونە ناو، دوو تایبەتمەندی چوونە ژوور و هاتنەدەری ئەم ئامرازە پێک دەهێنن. خاڵی گرینگ لە بابەت ئەم ئامرازە، کەڵک وەرگرتن لە رواڵەتی گرافیکی بۆ هەموو کارەکانە و بە هۆی ئەم خاڵە حەتتا تازەکارەکانیش دەتوانن بە هاسانی و کەمێک سەرنج فایلە دەنگییەکانی خۆیان بە ویستی خۆیان دەسکاری بکەن.
نەرمەواڵەی Magic Music Editor کۆمەڵێک ئێفێکت و لکێنراوە دەنگییەکانی لە خۆیدا جێ داوە هەتا بەکارهێنەری شارەزاش کەڵکی پێویستی لێ وەربگرێت. دەرهێنانی موزیک لە لەوحەکانی پەستێنراو یان هەمان کردەی Rip، سوتاندنی لەوحەکانی پەستێنراوی دەنگی، ئیمکانی پاشەکەوت کردن بە شێوەی چەند کانالە و ئیمکانی زەبتی دەنگ بە هۆی میکرۆفۆنەوە لە تواناییەکانی تری ئەم ئامرازەن. و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 31,8 MB
File ver : 8.12.2.15
File format : Exe & Zip
Date Added : Feb. 08, 2006
Last viewed : ...... Dec 30th 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download
Free Download
Free Download

Free Download Ashampoo® Music Studio 4

یێکێ لە نوێترین ئامرازەکانی بەرهەم هاتوو لە لایەن کۆمپانیای Ashampoo، ئامرازی بەرێوەبردن و دەسکاریکردنی فایلەکانی دەنگە. Ashampoo Music Studio ئەو ئامرازەیە کە بە گونجاندنی زۆر بژاردە و ئیمکانات لە خۆی دا دەتوانێ بەکارهێنەران بۆ گەیشتن بە مەبەست یارمەتی بدات. سووتاندن لە سەر هەر چەشنە لەوحی پەستێنراو بە شێوەی لەوحی دەنگی بە توانایی لێدان لە سەر هەر چەشنە سیستەمێکی دەنگ و رەنگ، بەرێوە بردنی فایلەکانی دەنگ و موزیک، دەرهێنانی موزیکەکان لە ناو گشت لەوحە پەستێنراوەکان کە بە Rip Audio ناوی دەبرێت و چەندین و چەند توانایی تری نوێی دیکە کە لەم ئامرازە دا جێی کراوەتەوە لەم بژاردانەن کە دەتوانن بە هاسانی بە هۆی ئەم ئامرازە کارەکانی پێ راپەڕێنین.
تەراحی کاوێر بۆ لەوحەکانی پەستێنراو، گۆرین و هەروەها چاکردنەوەی فایلەکانی دەنگی لەو کردارانەی تری ئەم ئامرازەن کە دەکرێ هێمای بۆ بکەین. قەبارەی مامناوەندی و خێرایی بەرزی ئامراز لە راپەراندنی کارەکان دا دەبێتە هۆی خێرایی پتری راپەراندنی کارەکان بە شێوەیێکی چاوەروان نەکراو لە لایەن بەکارهێنەرەوە. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-سووتاندنی هەر چەشنە لەوحی پەستێنراو بە شێوەی دەنگ
-جیاکردنەوەی فایلەکانی دەنگ لە ناو لەوحی پەستێنراو
-چاکردنەوەی فایلەکانی دەنگ
-گۆرینی فۆرمەتەکانی دەنگ
-دەسکاریکردنی هاسانی تایبەتمەندییەکان و تەگەکانی موزیکەکان
-تەراحی و پرینتی کاوێری تایبەت بە ئاڵبۆمەکانی دەنگ
-لە بەر دەست دابوونی خێرای بژاردە جۆراوجۆرەکانی ئامراز
-تۆمارکردنی دەنگ بە باشترین چۆنیێتی
-بەرێوەبردنی موزیکەکان بە شێوازی جۆراوجۆر
-و...

Product Details:

License : Registration
Publisher : Click here
File size : 36.80 MB
File ver : 4.1.2.5(0530)
File format : exe
Date Added : July 25th 2012
Last viewed : ...... Dec 29th, 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  98 / ME / 2000 / XP / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download AD Stream Recorder 4.5.5


رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە ویستووتانە ئەو دەنگانەی کە لە کامپیوتێرەکەتان دێتەدەر سەیڤ بکەن و بۆ مەبەستی دڵخواز کەڵکی لێوەربگرن. AD Stream Recorder پرۆگرامێکە کە توانایی هەیە ئەو سیگناڵانەی کە لە کارتی دەنگی سیستەم هەڵدەستێ بناسێتەوە و سەیڤی یان بکات. بۆ وێنە دەنگەکانی رادیۆی ئینتێرنێتی، دەنگی کایەکانی ئینتێرێتی، موزیکەکان و...!لە کاتی بڵاو بوونەوە دا بە ئاسانی وەریان گرێ و بە فۆرمەتی MP3, OGG, WMA, WAV یان FLAC هەڵیان گرێ.
AD Stream Recorder هەروەها ئەو بوارە دەرەخسێنێ کە بە لەبەرچاو گرتنی سەرچاوەی دەنگ کەیفییەتی فایلی چوونە ناوەوە دیاری بکات و بە باشترین کەیفییەت سەیڤیان بکات. هەروەها بە لە ئیختیار نانی کەرەستەی بڕینی فایلەدەنگییەکان، پلەیری تایبەتی ناوخۆیی بۆ لێدانی فایلە دەنگییەکان و...بتوانن بە باشترین شێوەبە ئاکامی دڵخواز بگەن.

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 1.84 MB
File ver : 4.5.5
File format : exe
Release Date : 10/18/2012
Last viewed : ...... Dec 30th 2015
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows:  2000, XP, 2003, Vista, 7                            
Free Download

Free Download AoA Audio Extractor Platinum 4X Faster 2.3.7


رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە لە موزیکێکی تایبەتی لە سەر فیلمێک خۆشمان هاتبێت و حەزمان لێی بێ کە موزیکەکە لە فیلمەکە جیا بکەینەوە و بە فۆرمەتی دڵخواز پاشەکەوتی بکەین! بۆ ئەم مەبەستە دەتوانین کەڵک لە AoA Audio Extractor Platinum وەربگرین. AoA Audio Extractor Platinum یێکێ لەو ئامرازانەیە کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەتا بە هاسانی دەنگەکانی ناو هەر فیلمێک جیا بکاتەوە و بە شێوەی فایلی دەنگ پاشەکەوتی بکەین. ئەم پرۆگرامە بە رووکارێکی ساکارەوە پشتگری لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو دەکات و توانایی هەیە دەنگەکان تۆمار بکات و هەروەها دەتوانێ فۆرمەتە جیاوازەکانی دەنگ کۆنڤێرت بکات.
قەبارەی گونجاو، پشتگری لە تێکنۆلۆژی Karaoke ، توانایی جیاکردنەوەی موزیکەکان لە دەنگ، خێرایی زۆر گونجا لە بەشەکانی دیکەی کردەکاندا و... بەشێک لە ئیمکاناتی لاوەکی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ و رەنگ
-کۆنڤێرت کردنی فایلە دەنگی یەکان بە فۆرمەتی جیاواز وەک MP3, WMA, WAV, M4A, iPhone Ringtone, OGG and AC3
-زەبتی دەنگی خۆتان یان هەر دەنگێکی تر لە میکرۆفۆن، CD/DVD پلەیەر و یان هەر دەنگێکی تری تێچوو(Input*) و بلاوکردنەوەی لە سەر کارتی دەنگ و هەروەها سەیڤی دەنگ راستەوخۆ بە فۆرمەتیMP3 ، WAV
-توانایی جیاکردنەوەی دەنگ لە هەر شوێنێکی ویدئۆ
-پاشەکەوتکردن بە چۆنیێتی و فۆرمەتی دڵخواز
-پشتگریکردن لە Karaoke
-خێرایی بەرز لە کردەکاندا
-توانایی گۆڕینی بە کۆمەڵی فۆرمەتی فایلەکان
-و...

تێبینی: بۆ داگرتنی ئەم ئامرازە لە ئینترنێت ئێکس پلۆرێر کەڵک وەربگرن.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 6.0MB
File ver : 2.3.7
File format : exe
Release Date : Aug 19, 2012
Last viewed : ...... Dec 30th 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP/ Vista/ 7                            
Free Download
Free Download

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد

* Input : ١ـ تێكردن ٢ـ تێچوو، تێخراو ٣ـ ناوچوونگە

Free Download Ultra Audio Recorder Version: 7 Plus


Ultra Audio Recorder نەرمەواڵەیێکی بەهێزە بۆ زەبت کردنی هەر چەشنە دەنگێک کە لە سیستەم دا لێ بدرێ وەکوو زەبت کردنی راستەوخۆی ئیجرای زیندوو، رادیۆی ئینتێرنێتی، تەلێزوون، دی وی دی و یان هەر دەنگێکی تر کە ببیسترێ، پاشان راگوێزتنی بۆ ناو هارددیسک بە بێ دابەزینی کەیفییەتی دەنگ. ئەم ئامرازە پشتیوانی لە فۆرمەتە دەنگیەکانی وەک MP3 ، WAV و یان WMA دەکات بۆ سەیڤ کردنی دەنگە زەبت کراوەکان و هەر وەها دەتوانن لە سەر سی دیش رایتی بکەن. ئێوە دەتوانن پێش زەبت کردنی دەنگەکان ئامرازەکە لە سەر فۆرمەتی دڵخواز تەنزیم بکەن بە چەند کرتەیێکی سادە دەنگێکی پڕ باش لە ئامرازەکە وەربگرن. ئەم بەرنامەیە قەبارەیێکی زۆر کەمی هەیە کە لە داگرتن و کەڵک لێوەرگرتنی پەشیمان نابنەوە.

Product Details:

License : serial
Publisher : Click here
File size : 7.131MB
File ver : 7.4.4.278
File format : exe
Date Added : Jan 24, 2011
Last viewed : ...... Dec 31th 2015
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows:  2000 / XP / 2003 / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download Sound Normalizer v7.0


حەتمەن بۆ ئێوەش هاتۆتە پێش کە گۆرانییەک یان فایلێکی دەنگی تان داگرتووە بەڵام کەیفییەتێکی باشی نەبووە وخشە خشی هەبووە ودەنگەکەی ساف وناخۆش بووە و بە باشی دەنگی نەهاتووە. ئەم پرۆگرامە یارمەتیتان دەدات کە بە هۆی ئەوەوە کەیفییەتی ئەو فایلە دەنگییە ساف کەن و خشە و دەنگە دەنگی زیادی لە ناو بەرن و چۆنایەتی فایلەکە ببەنە سەر و بیهێننە سەر حالەتی نۆرماڵ.هەر وەها ئەم پرۆگرامە پلەیرێکی نێوخۆیی هەیە بۆ گوێگرتن و زانینی چۆنایەتی دەنگەکە و وێرای ئەوەش توانایی گۆرێنی فۆرمەتی بە کۆمەڵی هەیە و دەیان کرداری تری پەیوەندیدار بەم کارە.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 8,05 MB
File ver : 7.0
File format : exe
Release Date : April 19, 2014
Last viewed : ...... Jan 03th, 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 Server / Vista / 2008 / Win7 / 8 (x86 / x64)                            
Free Download
Free Download

Free Download Audio Edit Magic 7.6.0.75

ئامرازی Audio Edit Magic پرۆگرامێکی بەهێزە لە بواری تۆمارکردنی دەنگ، میکس، دەسکاریکردن، ئانالیز و چەسپاندنی کاریگەری لە سەر فایلەکانی دەنگی. ئەم ئامرازە زۆربەی فۆرمەتەکانی دەنگی وەک MP3 ،WMA ،WAV ،Ogg بە هاسانی لە گەڵ یێکتر دا دەگۆرێتەوە و هەر وەها بە یارمەتی ئەم ئامرازە دەتوانین ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆری وەک رێکخستنی دەنگ، بڕینی بەشێک لە موزیک، دانانی کاریگەری و...بە ئانجام بگەیێنین. دەسکاریکردن و میکسی دەنگ بە توانایی جۆراوجۆر و پشتگری کردن لە فۆرمەتەکانی وەک MP3،WMA،WAV ئیمکانی لکاندنی پاڵێو و کاریگەری دەنگی جۆراوجۆر لە سەر دەنگ، ئیمکانی تۆمارکردنی دەنگ بە هۆی میکرۆفۆنەوە و... لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن. هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-توانایی کردنەوە، درووستکردن و پاشەکەوتکردنی فایلەکانی دەنگ بە هەر فۆرمەتێک
-پێشاندانی شەپۆلی زانیارییەکانی دەنگی
-توانایی ئیجرای فایلەکانی دەنگی
-تۆماری زانیارییەکانی دەنگی لە میکرۆفۆن یان هەر ئامرازێکی دیکە
-توانایی دەسکاریکردنی فایلەکانی دەنگی
-بەکارهینانی گەلێک کاریگەری جۆراوجۆر
-بەکارهێنانی پاڵێوی جۆراوجۆر
-پشتگریکردن لە فۆرمەتەکانی دەنگی وەک WAV ،MP3 ،MP2 ،Ogg ،WMA ،CDA ،AVI ،AIFF ،AU ،G.721 G.723 G.726 ،VOX ،RAW
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 10.3 MB
File ver : 7.6.0.75
File format : exe
Date Added : 14 Jan 2011
Last viewed : ...... Dec 29th 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 Server / Vista / 2008 / Win7 (x86 / x64)                            
Free Download
Free Download
Free Download
Free Download Snooper v1.47

Snooper ئامرازێکی پیشەییە بۆ تۆمارکردنی دەنگ وێڕای زۆرێک لە بژاردە و رێکخستن کە بۆ ئەم مەبەستە تێیدا گوونجێنراوە. تۆمارکردنی دەنگ لەم ئامرازە دا لە گەڵ رادە و حاستی دەنگی ناسێنراو، دەکەوێتە کار کردن. لە دۆخی تۆماری دەنگی وەکارکەوتوو، تەواوی دەنگەکانی تۆمارکراو لە فایلێک دا پاشەکەوت دەکرێت. Snooper هاوکات لە گەڵ تۆمارکردنی دەنگ دا دەتوانێ لە سەر بنەمای سایز یان کاتی دیاریکراو لە لایەن بەکارهێنەر، فایل دابەش و پاشەکەوت بکات. ئیمکانی تۆمارکردنی دەنگ بۆ ماوەی درێژ و بەردەوام یێکێکیتر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بەهەژمار دێت. تۆمارکردنی دەنگ بە شێوەی خۆکار لە کاتی دەرچوونی دەنگ لە میکرۆفۆن دا دەس پێدەکات و لە کاتی بێدەنگ بوونیش دا رادەوەستێ. لەم ئامرازە دا ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە فۆرمەتی دەنگی پەستێنراوی MP3 کە یێک کاتژمێر تۆماری دەنگ لە فایلێکی بە قەبارەی ٤ میگابایت پاشەکەوت دەکات، دابین کراوە. رێکخستنەکانی وەک Bitrate، Smaple Rate، Mono، Stere وهتد لەم ئامرازە دا بۆ باشتر و بەهێزتر بوونی ئامراز، گونجێنراون. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-وەکارکەوتنی تۆماری دەنگ بە هۆی رادە و حاستی دەنگی ناسێنراو
-رێکخستنی تۆماری دەنگ پێش و پاش وەکار کەوتن
-توانایی هەڵبژاردەنی فیلتێرەکان و وەگەرخەرەکانی هەستیار بەهۆی وەرگرتنی رادەی وردی دەنگ
-پووچەڵکردنەوەی سیگناڵەکانی نەخوازراو بە پێی پرۆفایلی نۆئیزی لە پێشدا تۆمارکراو
-ئیمکانی بەرێکردنی دەنگە تۆمارکراوەکان بە هۆی ئیمایلی دەنگی، بە شێوەی دەستی یان خۆکارانە
-وەکارکەوتن بە پێی کاتی دیاریکراو بۆ دەسپێک و کۆتایی تۆماری دەنگ لە لایەن خۆتانەوە
-شاراوە مانەوە لە بەشی Taskbar و Tray لە کاتی تۆماری دەنگ دا
-پشتگریکردن لە تۆماری دەنگ بە شێوەی راستەوخۆ
-تۆمارکردن و دانانی وشەی نهێنی لە سەر فایلە دەنگییەکان بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە رەوتی بەرێکردنی زانیاریەکان بە هۆی ئینترنێتەوە
-ئیمکانی هەڵبژاردنی کلیلەکان لە لایەن بەکارهێنەران بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئامراز
-ئامرازی دابەش کردنی فایل هاوکات لە گەڵ تۆمارکردن بە پێی سایز یان کاتی دیاریکراو لە لایەن بەکارهێنەرەوە
-پاشەکەوت کردنی دەنگە تۆمارکراوەکان بە فۆرمەتی MP3
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 1.5 MB
File ver : 1.47.4
File format : exe
Date Added : July 31st, 2012
Last viewed : ...... Dec 29st, 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  98 / ME / 2000 / XP / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download jetAudio 8.1.5


JetAudio یەکێکە لەو نەرمەواڵانەی کە زۆر بەنێوبانگە کە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی دەنگ بە باشترین شێوە ساپۆرت دەکات و بە قەبارەیەکی کەمەوە باشترین ئیمکانات بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات.ئەم پرۆگرامە بۆ لێدانی فایلە دەنگییەکان بە کەیفییەتێکی زۆر باش بۆتە یەکێک لە ناسراوترین پرۆگرامی ئەو بوارە کە لە لایەن بەکارهێنەرەوە زۆر جێگای بایەخە. ئەم پرۆگرامە لە لایەن کۆمپانیاکەوە هاوکات بە دوو شێوەی Basic و Plus بەرهەم هاتوە. بێگوومان دەزانن کە نوسخەی Plus کە بە پارەیە ئمکاناتێکی زۆرتری بە نیسبەت بە Basic هەیە کە ئێمە نوسخەی Basicمان داناوە بۆ داگرتن. بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە لە بایەخی ئەم کەم بکاتەوە . بە دڵنیایەوە بە داگرتنی ئەم بەرنامە خۆراییە بۆتان دەردەکەوێ کە بە چەندین توانای جۆراوجۆر چەندە بە نیسبەت پرۆگرامە هاوشێوەکانی باشتر و بە نرخترە و...!
چەند تایبەتمەندی ئەم پرۆگرامە بریتین لە :
-دروستکردنی فایلی دیجیتاڵی دەنگ لە سی دی یە دەنگیەکان
-گۆرینی فۆرمەتە جۆراو جۆرەکانی فایلە دەنگیەکان بە فۆرمەتی دڵخواز
-زەبتی دەنگ لە سەرچاوەکانی ئانالۆگ
-سوتاندنی سی دی دەنگی لە فایلە دیجیتاڵیەکانی دەنگ

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 37.85MB
File ver : 8.1.5
File format : exe
Date Added : Aug 16, 2011
Last viewed : ...... Jan 02th 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  2000 / XP / Vista / 7                            
Free Download

   
  • دەسپێک
  • فــرتەکان
  • پەیوەندی
  •  
  • ئـــــــــانــــــتـی ویــــــــــرووس
  • ئــــــــــــــاگـــــــــرەدیــــــــــوار
  • دژە ســیـــــخـــووریـــــــەکــــان
  • ئــامـــرازەکــانـــی پـــاراســـتـن
  • ئــامـــرازەکــانـــی خـــێراکــردن
  • خــــــــاوێــــن کـــــەرەوەکـــــان
  • ئــامـــرازەکـــانــی سـیـسـتـەم
  • ئــامـــرازەکـــانــی پــاڵـپــشــت
  • ئــامـــرازەکـــانــی پـارتـیــشــێن
  • ئــامـــرازەکـــانــی ســـڕیــنـەوە
  • دیـسـکـئاژۆکـان و پــەپـکـەرەقــە
  • ئــامــــرازەکـــانــــی فــــــــلاش
  • پــــــــلــــــەیــــــــرەکــــــــــــان
  • کــۆنـڤـــێرتـکـەرەکـانـی ویـــدئـۆ
  • ئــــامــــرازەکــــانــی ویــــدئـــۆ
  • بـڕیـن و پێکەوە نوساندنی ویدیـۆ
  • رایـتی ســی دی & دی وی دی
  • ئــــامــــــــرازەکـــــــانـی دەنـگ
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی وێـــــنـە
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی دیــزایــن
  • ئــــامـــرازەکــانـی هــــێـنـانـەوە
  • ئـــامـــرازەکـــانــی خـــۆگـــەڕی
  • ئـــامــرازەکــانــی کـۆپــی کـردن
  • ئـــامـــرازەکـــانــی پـێشــانـگـەر
  • ئـــامـــرازی فـــایـل و فـــۆلــدێـر
  • ئـــــامــــرازی پــــی دی ئـــێــف
  • ئــــــــــامــــــــــــــرازی زیـــــپ
  • ئــــــامـــــــرازی داگـــــــرتـــــن
  • ئـــــــــــــامـــــــــــــــــرازی رام
  • ئــــــامــــرازەکــــانـــی بـــانـــێر
  • لــــــۆگــــۆ و واتـــــــێــرمـــــارک
  • ئـــــامـــــرازەکـــانـی لاوەکــــی
  •  
    ئامرازە سەرەتاییەکانی پێویست
  • Mozilla firefox
  • chrome browser
  • Comodo browser
  • Opera browser
  • Panda Antivirus
  • AVG Anti Virus
  • Ad Aware Antivirus
  • Bitdefender Antivirus
  • RealPlayer
  • KMPlayer
  • Orbit Downloader
  • CCleaner
  • Foxit Reader
  • ZipItFree
  • Microsoft Silverlight
  • Java
  • Adobe Reader
  • Adobe AIR
  • Flash Player
  • A.Shockwave Player
  •  

    فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
     
    Photo editor online
     
    Ninite
     
    Tizag
     
    jQuery UI Datepicker - Display inline
     
     
     
     
     
    سه‌ره‌تا   |    پەیوەندی    |     دەسپێک
    هیوادارم لە داگرتنی ئامرازەکان چێژ وەربگرن و ئەگەر بە ماڵپەرێکی باشی دەزانن بە هاورێـیانـتانی بناسـێنن

    وێبچن :: کورد ئای تی گروپ :: زانستپه‌روه‌رانی كورد :: سی فۆر کورد :: هاك بۆ كورد :: چێكردنی ماڵپه‌ڕ :: چاوگ :: تەلارساز :: کوردیزاین ::

    shnsosoft